پۆلیسی سلێمانی: هەر کەسێک ئاسنی پۆستەرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن ببات بە دزی هەژماردەکرێت

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هەر کەسێک ئاسنی پۆستەرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لێبکاتەوە و بیبات بۆ خۆی بە دزی هەژماردەکرێت.

سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی یاسا هەرکەسێک هەر شتێک ببات بۆ خۆی کە هی ئەو نییە بە دزی هەژماردەکرێت، جا پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن یان هەر شتێکی دیکە بێت.

باسیلەوەشکرد، ئەو کەسانەی بانگەشەی هەڵبژاردنیان کردووە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ماوەی مانگێکی پێداون بۆ لابردنی، لەبەرئەوە ئەوان خۆیان لێیدەکەنەوە و دواتر ئازادن چیلێدەکەن، هەڵیدەگرن یان دەیفرۆشنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی تەقەكردن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوو كەسیان بە تۆمەتی تەقەكردن دەستگیركرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا هاتووە، مەفرەزەكانی…
Total
0
Share