ئاسایشی سلێمانی ئەنجامی هەڵمەتێك بۆ سەر ژمارەیەك باخ رادەگەیەنێت

ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە هەڵمەتێكیاندا بۆ سەر ژمارەیەك باخ لە سنووری سلێمانی، چەند تۆمەتبارێك دەستگیركران دەستیشگیرا بەسەر لولەی بێدەنگی چەك، دەرمان و بەڵگەی نایاساییدا.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، دوای دەستکەوتنی زانیاری و بەڵگەی پێویست لەسەر ‎چەند جێگا و باخێکی جیاواز لە سنووری سلێمانی کە کاری نایاسایی تێدادەکرێت و چەندین کەسی لە یاسا هەڵهاتووش خۆیان تێدا حەشارداوە، ‎پاش لێکۆڵینەوەی ورد، پاڵپشت بە یاسا و دەسەڵاتی دادوەری، بڕیاردرا سەرجەم ئەو باخ، شوێن و جێگایانەی بۆ مەرامی کاری نایاسایی، خراپەکاری و کۆکردنەوەی هێز لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەكان بەکارهێنراوە دەستیان بەسەردابگیرێت.

دەشڵێت، ‎دوای رەزامەندیی دادوەری تایبەتمەند، هێزێکی هاوبەشی هێزە ئەمنییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری سلێمانی دەستیان بەسەر چەند باخێکدا گرت و دوای پشکنین و گرتنەبەری رێکاری یاسایی، دەست بەسەر چەندین لولەی بێدەنگی چەک (کاتم سەوت)، دەرمانی نایاسایی و بەڵگە دروستکردنی هێزی نایاسایی لە دەرەوەی یاسا بەرکارەکانی هەرێمدا گیرا.

چەندین تۆمەتباریش دەستگیرکران کە بەشێکیان پێشتر لەلایەن دادگاوە داواکراوبوون، وەك ئەوەی ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

روونیشیكردەوە، ئەم کەیسە رێڕەوی یاسایی وەرگرتووە و لێکۆڵینەوەی زیاتر لەو بارەیەوە دەستیپێکردووە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناكۆكییەكان خزمەت بە دۆخی كوردستان ناكەن

بابەتی دواتر

وادەی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share