ئەمڕۆ لە تەلاری هونەر لە سلێمانی، رێوڕەسمی خەڵاتی زێڕینی بلە بەڕێوەچوو ئەمساڵ 10 كەسایەتیی كورد، لە هەر چوار پارچەی كوردستان خەڵاتكران كە رۆڵی گرنگیان لە بوارە جیاجیاكاندا هەبووە.
جێی ئاماژە بۆكردنە، خەڵاتی زێڕینی بلە، خەڵاتێكی ساڵانەیە و هەموو ساڵێك لە ساڵڕۆژی كۆچی دوایی، سیاسەتمەدار و نووسەر و شاعیری گەورەی كورد، ئیبراهیم ئەحمەددا بەو كەسایەتییە كوردییانە دەبەخشرێت كە جێ پەنجەیان لە بوارەكەی خۆیاندا دیارە و خزمەتی بەرچاویان بە كورد و كوردستان كردووە.