لەسەر شەقامێکی گشتیی هەولێر کەسێک کوژرا

لە نزیک زانکۆی جیهان لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر چەند کەسێک لە ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەیان لە کەسێک کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر کە لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە پشتڕاستکراوەتەوە، ئەو کەسەی تەقەی لێکراوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی کارزان کەریم بووە و تەمەن 20 ساڵ بووە و کرێکار بووە و بە تەلەفون داوایان لێکردووە بچێتە نزیک زانکی جیهان و کاتێک چووەتە شوێنەکە، لەوێ لەناو ئۆتۆمبێلەوە لەلایەن سێ کەسەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پابەندین لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی وڵاتەکەمان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەبۆنەی یادی 45 ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان-ـەوە، پەیامێكی ئاڕاستەی سكرتێر…
Total
0
Share