دوایین دۆخی تەندروستیی كازم فاروق ئاشكراكرا

كازم فاروق

ژمارەیەك پەرلەمانتار دۆخی تەندروستیی كازم فاروق بە “خراپ” ناودەبەن و دەڵێن، لە 48 كاتژمێری داهاتوودا چارەنووسی دەردەكەوێت.

هەریەك لە پەرلەمانتاران عەلی حەمەساڵح، ‎ئەبوبەکر هەڵەدنی و عومەر گوڵپی رایدەگەیەنن، كازم فاروق لە دۆخێكی تەندروستیی خراپدایە.

دەشڵێت، لەلایەن پزیشكانەوە 72 كاتژمێر بۆ زانینی رەوشی تەندروستی دیاریكراوە، لەو ماوەیە 24 كاتژمێری تێپەڕبووە، بۆ زانینی نوێترین دۆخی تەندروستی چاوەڕوانی وەڵامی ئەو بۆردە پزیشكییەن كە چاودێری دەكەن.

سەبارەت بە پرسی مووچەكانیشی پەرلەمانتاران ئاماژە بەوەدەكەن، ‎هەرچەندە مووچە لەم دۆخەی ئێستایدا بابەتێکی لاوەکیە، بەڵام دوای بەدواداچوون و وەرگرتنی زانیاری لە بەشی ژمێریاری دەركەوت نە خۆی و نە هیچ کەسێکی دیكە لە ماوەی رابردوودا هیچ بڕە پارەیەکیان لە ژمارە حسابییەكەی دەرنەکردوە.

دووپاتیشیدەكەنەوە، ‎”ئەمڕۆ پاش هەواڵپرسینی، بەڵێنمان بە کەسوکاری دایەوە، لەگەڵ هاوڕێ پەرلەمانتارەکانمان هەموو لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونێک بۆ دۆخی کازم فاروق دەکەن و ئەوكاتەی پێویست بوو بە ئاگاداری خۆی یان كەسوكاری رای گشتی ئاگاداردەكەنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەڕەنگەرێک: مووچە دابەشبکرێت دابەزین و بەرزبوونەوەی زێڕ کاریگەریی لەسەر بازاڕی ئێمە نابێت

زەڕەنگەرێک لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێندەی دابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا کاریگەری لەسەر جوڵاندنی بازاڕی زێڕ هەیە، هێندە بەرزبوونەوە یان…
Total
0
Share