سەرۆک وەزیرانی عێراق باڵیۆزی وڵاتەکەی لە واشنتۆن بە کارێک رادەسپێرێت

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە واشنتۆن راسپارد بەدواداچوون بۆ سەرجەم رێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکان لەگەڵ ئەمریکا بکات و باشترین خزمەتگوزاری بخاتە خزمەتی هاوڵاتییانی عێراقەوە لەو وڵاتە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە واشنتۆن ئەوەی خستەڕوو، ”ئەو لێکتێگەیشتن و رێککەوتنانەی کاریان لەسەر کراوە و لەگەڵ واشنتۆن واژوکراوە، پێویستیان بە بەدواداچوونی ورد هەیە لەگەڵ گرنگیدان بە سەرکەوتنی دەرەنجامەکان کە هەردوولا پەیوەست دەکات بە خستنەڕوویان لە داهاتوودا”.

سەبارەت بە هاوکاری هاوڵاتییانیش لە ئەمریکا، سەرۆک وەزیرانی عێراق ستافی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی راسپارد گرنگی بە هاوڵاتییان بدەن و کاربکەن بۆ پێشکەشکردنی هەموو خزمەتگوزاری و ئاسانکارییەک کە پێویستیان پێیەتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت: بەهۆی بەردەوامی ناكۆكییەكان ئەنجومەنی نوێنەران کۆنابێتەوە

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە، لەگەڵ درێژكردنەوەی وەرزی یاسادانان بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تائێستا نەیتوانیووە دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە. شەرقولئەوسەت…
Total
0
Share