كازمی و سەرۆك وەزیرانی پۆڵەندا لەبارەی كۆچبەرانەوە گفتوگۆیانكرد

هەردوو سەرۆك وەزیرانی عێراق و پۆڵەندا، پاراستنی شكۆی كۆچبەرانی سەر سنوورەكانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا و چارەسەركردنی كێشەكانیان تاوتوێدەكەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەكەی، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ماتوش مۆراڤیتسكی سەرۆك وەزیرانی پۆڵەنداوە پێگەیشتووە.

هەردوولا پەیوەندییەكانی عێراق و پۆڵەندا و یەكێتیی ئەوروپا و چۆنێتیی پەرەپێدانیان لە هەموو بوارەكاندا تاوتوێكردووە. كازمی ڕایگەیاندووە كە یەكێتیی ئەوروپا هاوبەشێكی سەرەكییە بۆ عێراق و كاردەكەن بۆ هاوئاهەنگیی زیاتر لە داهاتوودا، وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، “سەرۆك وەزیرانی پۆڵەندا پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ عێراق و حكومەتەكەی دەربڕیوە و لەگەڵ كازمیدا باسی كۆچبەرانیان كردووە، ڕێگەكانی لابردنی كۆژانی سەر كۆچبەرانی عێراقییان تاوتوێكردووە بەشێوەیەك كە شكۆیان پارێزراوبێت و كێشەكانیان چارەسەربكرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى داعش له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه‌چه‌كداره‌كانى عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعشیان له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ڕێكخه‌ری نێوان ویلایه‌ته‌كانی باشوری…
Total
0
Share