كۆمپانیای فلای دوبەی گەشتەكانی بۆ ئێران هەڵوەشاندەوە

ئاژانسێكی هەواڵیی كۆماری ئیسلامیی ئێران رایدەگەیەنێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هیچ هێرشێك نەكراوەتە سەر بنكەی ئاسمانی لە ئەسفەهان و كۆمپانیای فلای دوبەی گەشتەكانی بۆ ئێران هەڵوەشاندەوە.

كەمێك پێش ئێستا، ئاژانسی هەواڵی میهر رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هیچ هێرشێك نەكراوەتە سەر بنكەی ئاسمانی لە ئەسفەهان وەك ئەوەی بڵاوكراوەتەوە، هاوكات كۆمپانیای فلای دوبەی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە كە گەشتەكانی بۆ ئێران هەڵوەشاندووەتەوە.

لەلایەكی دیكەشەوە، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاندووە، بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران هیچ زیانێكیان پێنەگەشتووە.

بابەتی پێشتر

بە نووسراوێك لیستی مووچەی مانگی 4 ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت

بابەتی دواتر

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share