ئیسرائیل بۆردوومانی ناوەندی شاری بەیروتی کرد و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

وەزارەتی تەندروستی لوبنان رایگەیاند، لە ئەنجامی دوو هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووتی پایتەخت، 18 کەس کوژراون و 92 کەس برینداربوون.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، برینی بەشێک لە بریندارەکان سەختە و هەموویان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پێویست وەدەگرن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی پێنجشەممە ئیسرائیل دوو هێرشی مووشەکی بۆسەر بەیروت ئەنجامدا، و بە گوێرەی قسەی سەرچاوەکان ئامانجی ئیسرائیل سەرکردەیەکی حیزبوڵڵا بووە لەو وڵاتە، بەڵام پێناچێت ئەو کەسە پێکرابێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئیسرائیل بە نزیکەی هەموو رۆژێک هێرش دەکاتە سەر گەڕەکی باشووری بەیروت کە قەڵای سەرەکی حیزبوڵڵایە، بەڵام بە دەگمەن هێرشەکان دڵی پایتەخت دەکەنە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میزەڵانەکانی حەماس خەریکە شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین هەڵدەگیرسێنێتەوە

دوای ڕەوانەکردنی چەند میزەڵانێکی ئاگراوی، لەلایەن لایەنگرانی حەماسەوە بۆ شارە ئیسرائیلی نشینەکان، سوپای ئیسرائیل بۆردومانی چەند بنکەیەکی حەماسیکرد…
Total
0
Share