وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئیسرائیل پێی راگەیاندین ئەم کارە پێویست بووە بۆ پارێزگاریکردن لە خۆی

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەیاننامەیەکی لەبارەی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەی روبیۆ-دا هاتووە، “ئەمشەو ئیسرائیل کردەوەی تاکلایەنانەی دژی ئێران ئەنجامدا، بەشدارنین لە هێرشەکانی دژی ئێران و کاری هەرە لەپێشینەمان، پاراستنی هێزە ئەمریکییەکانە لە ناوچەکە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئیسرائیل پێی راگەیاندین کە بڕوای وایە ئەم کارە پێویست بووە بۆ پارێزگاریکردن لە خۆی”.

دەشڵێت، “سەرۆک ترەمپ و ئیدارەکە، هەموو هەنگاوە پێویستەکانمان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی هێزەکانمان و لە پەیوەندیی نزیکدا دەمێنینەوە لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دووپاتیشی دەکاتەوە و دەڵێت، “با بە روونی رایبگەیەنم، نابێت ئێران بەرژەوەندیی، یان کارمەندانی ئەمریکا بە ئامانج بگرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای زنجیرەیەک لە کوشتنی زانایانی ئێرانی سەرۆکی هەواڵگریی سوپای پاسداران دوورخرایەوە

  میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، حوسێن تائیب سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دوورخراونەتەوە. میدیای…
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: حکومەتی دیمەشق دەیان گەنجی مەدەنییان رفاندووە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، رایگەیاند، حکومەتی دیمەشق دەیان گەنجی مەدەنییان رفاندووە. ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، رایگەیاند، میلیـ.ـشیاکانی سەر بە حکومەتی…
زیاتر ببینە

كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان: مامەڵەی تاڵیبان لەگەڵ ژناندا هێڵی سوورە

كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتی متمانەپێكراوی پێگەیشتووە دەربارەی پێشێلكاریی مەترسیدار له‌لایه‌ن بزوتنەوەی تاڵیبان -ـه‌وه‌ لە ئەفغانستان. میشیل باشیلیت،…
Total
0
Share