مووچەخۆران لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەوە ئاگاداردەكرێنەوە

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ بەڕێوەبەری بانكەكانی رەشید و رافیدەین كۆبووینەوە و گەیشتینە ئەو ئەنجامەی كە لە رێگای وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بانكەكان دەتوانن مووچە بە بانكی بكەن و پێویستی بە مووچەخۆران نییە و دواتریش لە رێگای فەرمانگـەكانیانەوە كارتەكانیان بۆ دەنێردرێتەوە و مووچەخۆران لە هەر ئامێرێكی ( ATM) یاخود دەروازیەكی پارەداركردن دەتوانن مووچەكانیان رابكێشن.

وتیشی، “كردنەوەی لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین بۆ كارئاسانی زیاتر و سوودمەندبوونی هاوڵاتییانە لە خزمەتگوزارییەكان وەك قەرز بۆ كڕین یان دروستكردنی خانوو یاخود قەرز بۆ پڕۆژەی جۆراو جۆر و تەواوی خزمەتگوزاریەكانی دیكە”.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندووە، كردنەوەی لقی دوو بانكەكانی رەشید و رافیدەین پێویستیان بە هەماهەنگی تەنها وەزارەتی دارایی عێراق و تۆماری خانووبەرە هەیە، چونكە لایەنەكانی دیكە وەك وەزارەتی دارایی عێراق و بانكەكان و بانكی ناوەندیی عێراق هەموو ئامادەییەكیان تێدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سیاسەتی قۆڵبادان داهاتووی هەرێمی کوردستانی خستووەتە مەترسییەوە

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، سیاسەتی قۆڵبادان و ململانێی ناتەندروستی حیزبی داهاتووی هەرێمی کوردستانی خستووەتە مەترسییەوە قوباد تاڵەبانی،…
Total
0
Share