وەزارەتى پەروەردە نمرەى خوێندکارانى پۆلە ناکۆتاکان بڵاودەکاتەوە

ئەنجامى کۆتایى تاقیکردنەوەى خوێندکارانى پۆلە ناکۆتاکانى هەرێم بڵاوکرانەوە و پەروەردەى هەرێم دەڵێت، لە ئەپلیکەیشتنى ئى-هەڵسەنگاندن بەردەستە.

وەزارەتى پەروەردەى هەرێم بڵاویکردەوە، نمرەى سەرجەم خوێندکارانى پۆلە ناکۆتاکان (قوتابخانە حکومییەکان) ئێستا لە ئەپڵیکەیشنی (ئی – هەڵسەنگاندن) بەردەستە.

دەشڵێت، زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار خوێندکارى پۆلە ناکۆتاکان (پۆلی 4ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی) دەتوانن ئەنجامی کۆتایی وەرزی دووەم (خولی یەکەم) وەربگرنەوە.

داواشدەکات، بە وریایی و دڵنیایی کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی بە دروستی ئەنجامەکان وەربگیرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: لەسەر ئەنجامدانی سەرپێچی دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گیرا

هاتوچۆی هەولێر دەست بەسەرداگرتنی دوو ئۆتۆمبێل رادەگەیەنێت کە سەرپێچی هاتووچۆیان پێئەنجامداوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share