حزبی تەقەدوم جەختدەکاتەوە ئەگەری گەڕانەوەی محەمەد حەلبوسی بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە و ئەم بیرۆکەیەش لەلایەن چەند لایەنێکی چوارچێوەی هەماهەنگی خراوەتەڕوو.
محەمەد عەلەوی سەرکردە لە حزبی تەقەدوم بڵاویکردەوە، تا ئێستا هیچ بەرەوپێشچوونێک لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەئارادا نییە، بەڵام لەو باوەڕەداین تا ئێستا هیچ کەسێک جێگرەوەی حەلبوسی نییە، بۆیە گەڕانەوەی حەلبوسی بۆ پۆستەکەی رێی تێدەچێت و لەرووی یاسایی و سیاسییەوە دەکرێت ئەنجامبدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بیرۆکەی گەڕانەوەی حەلبوسی لەلایەن چەند لایەنێکی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی پێشکەشکراوە، گەر ئەنجامبدرێت بە رێڕەوە یاسایی و سیاسییەکەی خۆیدا دەڕوات.
جەختیشیکردەوە، لە کاتێکدا حەلبوسی نەگەڕێتەوە، پێشبینی دەکەین قەیرانی بەتاڵبوونی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوام بێت.