بانكێك فرۆشتنی دۆلار بە ئەلیكترۆنی دەكات

بانكی رەشید بەستەری ئەلیكترۆنی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران كارادەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكەكە تێیدا هاتووە، ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت دۆلار بە نرخی فەرمی بكڕن داواكارییەكە لە رێگای پێگەی ئەلیكترۆنیی بانكەوە پێشكەشدەكەن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بانكەكە بەستەرێكی تایبەت بۆ خۆتۆماركردنی دابینكردووە لە كاتژمێر 8ی ئێوارەی ئەمڕۆوە دەكەوێتەكار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێكی ئێرانی: ئەمریكا بەنیازی پیلانگێڕییەكی نوێیە لە عێراق

ئەندامێكی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی ئێران ئاشكرایكردووە، ئەمریكا لەڕێی داخستنی باڵیۆزخانەكەیەوە لە بەغداد “پیلانگێڕی”یەكی نوێی بەدەستەوەیە. عەلی ڕەزا، ئەندامی…
Total
0
Share