دەستەی خانەنشینی عێراق رایدەگەیەنێت، رێوشوێنەکانی دابەشکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەتی ئەو کەسانەی لە مانگی هەشتدا خانەنشین بوون تەواوکراون.
حسام عەبدولستار سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق رایگەیاند، رێوشوێنەکانی دابەشکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەتی ئەو کەسانەی لە مانگی هەشتدا خانەنشین بوون فەرمانبەرانی مەدەن و سەربازی تەواوکراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، خانەنشینەکان ژمارەیان حەوت هەزار و 464 کەسە، لەدوای بەدەستگەیشتنی نامەی ئاگادارکردنەوە دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پاداشتەکانیان.
دەستەی خانەنشینی عێراق بڕیاریدابوو، بۆ هەر مانگێک فەرمانبەرێک خانەنشین بێت، دوای 48 کاتژمێر لە وەرگرتنی کۆتا مووچەی خزمەتی پاداشتی کۆتایی خزمەتیشی پێدەدرێت.