چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی: هەڵمەتی هاوکاریی خانەکانی نەوجەوانان و بەساڵاچووان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، هەڵمەتی هاوکاریی خانەکانی نەوجەوانان و بەساڵاچووان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.

ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە دە رۆژی کۆتایی مانگی رەمەزاندا هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ خانەکانی نەوجەوانان و بەساڵاچووانی سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەبارەی هاوکارییەکانەوە، ژیار جەلال، رایگەیاند، هاوکارییەکان شتومەک و پێداویستیی رۆژانە بوون بۆ بەساڵاچووان و نەوجەوانان، کە سەرجەمیان لە رێگای چەند لیژنەیەکەوە بەسەر خانەکاندا دابەشکران.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکارییەکان لەلایەن خەڵکانی خێرخوازەوە هێنرابوون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، ناتوانین رێژەکەی دیاریی بکەین، چونکە هاوکارییەکان جۆراوجۆر بوون.

لە سنووری سلێمانی، هەشت خانە هەن، نزیکەی 60 منداڵیان تێدایە و 55 بەساڵاچووش هەن.

 

 

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی گەشتیاری لەمەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ ئاساییە

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندی خستنەڕووی نەختینەی دۆلاری زیادکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎لێژنەی باڵای ئەمنیی سەرژمێری: ئەوانەی تۆمارنەکراون لە ماڵەکانیان بمێننەوە و چاوەڕێی هاتنی بژمێرەکان بکەن

‎لێژنەی باڵای ئەمنیی سەرپەرشتی سەرژمێری سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، دوای بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری و…
Total
0
Share