خزمەتگوزارییەكی بێبەرامبەری وەرزشی لە سلێمانی دەخرێتەكار

خزمەتگوزارییەكی وەرزشی لە سلێمانی دەخرێتەكار كە لەڕێیەوە خوازیاران دەتوانن بێبەرامبەر راهێنانی لەشجوانی بكەن، بڕیارە بواری دیكەش بگرێتەوە.

کاروان شێخ زیرەك، بەڕێوەبەری وەرزشی سلێمانی رایگەیاند، دوای راگەیاندنی پڕۆژەیەکی نوێمان بۆ خزمەتگوزاریی وەرزشی بەئامانجی هاندانی خەڵک بۆ وەرزشکردن، بەسوپاسەوە 17 هۆڵی وەرزشیی ناو سلێمانی لە پڕۆژەکەدا هاوبەشمانن.

ئەوەشی خستەڕوو، ناوی هۆڵەکان و بەرواری بەشداریکردن جێگیرە و، هەموو كەسێك دەتوانێت ناو و زانیاریی خۆی تۆماربكات و، بۆ ماوەی یەک مانگ لە هۆڵەکاندا وەرزشی بێبەرامبەر ئەنجام بدات.

كاروان شێخ زیرەك روونیشیكردەوە، ئەمە هەنگاوی یەکەمی پرۆژەکەیە و، دەمانەوێت لە قۆناغی داهاتوودا مەلەوانگەکانیش بخەینە خزمەتی هاوڵاتییانەوە.

بۆ زانینی ناوی هۆڵەكان و خۆتۆماركردن كلیك لێرە بكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. خالید حەیدەر: ئەگەر هەیە لە یاسای بودجەی ساڵی 2026 نرخی گۆڕینەوەی دۆلار بەرامبەر دینار زیادبکرێت

د. خالید حەیدەر ئاشکرایدەکات، ئەوەی کاریگەرییەکی گەورە لەسەر نرخی دینار دادەنێت لە عێراقدا، گرژییە سیاسییەکانە. د. خالید حەیدەر،…
Total
0
Share