ئەمشەو یاریی گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت و تێیدا یانە بارسێلۆنا ڕووبەڕووی یانەی ئەتلەنتیکۆ مەدرید دەبێتەوە.
بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 10:00ـی شەو یاریی نێوان بارسێلۆنا و ئەتلەنتیکۆ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکان و لە یاریگای مێترۆ پۆلیتانۆی تایبەی بە ئەتلەنتیکۆ مەدرید بەڕێوەبچێت، کە یاریی چوون بە دوو گۆڵی بێبەرانبەر لە بەرژەوەندی یانەکەی سیمیۆنی کۆتاییهات.
ئەمشەو بارسێلۆنا بە بێ ئامدەبوونی رافینیای هێرشبەر؛ ڕووبەڕووی ئەتلەنتیکۆ مەدرید دەبێتەوە و هانسی فلیکیش دەڵێت، “باوەڕی تەواوم بە یاریزانەکانم هەیە و دەتوانین مەحاڵ ئەنجامبدەین”.