محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “نزا دەكەین ئەم جەژنە ببێتە دەرفەتێك بۆ ڕێكخستنەوەی نێوماڵی كوردی و قووڵكردنەوەی گیانی برایەتی”.
لە پەیامەكەیدا هاتووە، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی و وەفاداریی جەژن لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی كوردستان و پێشمەرگە دەكەم، پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەم.
محەمەد حاجی مەحمود دەشڵێت، “نزا دەكەین لە خوای گەورە، ڕۆژو و پەرستشی هەمووانی قبووڵكردبێت و ئەم جەژنە ببێتە دەرفەتێك بۆ ڕێكخستنەوەی نێوماڵی كوردی و قووڵكردنەوەی گیانی برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیانی نێوان گشت پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان بە ئامانجی درێژەدان بە نموونەی بەرزی دیموكراسیەت و بەهاكانی لە ناوچەكەدا و هەنگاونان بۆ بەدیهێنانی ئامانجە باڵا و نەتەوەییەكانمان”.