یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە هەرێم دیاریکرا

رۆژی چوارشەممە 10ی نیسانی 2024 لە هەرێمی کوردستان یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانە.

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە پشتبەستن بە بەڵگە شەرعییەکانی بینینی مانگ لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و بەڵگە فەلەکناسییەکانی هەرێم و نەبوونی بەڵگەی شەرعی پێویست، سبەی سێشەممە، تەواوکەری مانگی رەمەزانە.

ئاماژەی بەوەش کرد، رۆژی چوارشەممە 10ی نیسانی 2024 لە هەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share