لە بارەی کۆمپانیا گەشتیارییەکانەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

دەستەی گەشتوگوزاری عێراق، لە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیا گەشتیارییەکان هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات.

دەستەی گەشتوگوزاری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ” چەند کۆمپانیایەکی گەشتیاری هەن کە مۆڵەتی کارکردنیان نییە و لە چوارچێوەی یاسادا کارناکەن، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین پێش جێگەگرتن (حیجزکردن) ی شوێنە گەشتیارییەکان، ئاگاداربن و دڵنیا ببنەوە لە مۆڵەتی ئەو کۆمپانیایەی مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن”.

پێشتر لە میدیا عێراقییەکان وا بڵاوکرایەوە کە لەلایەن کۆمپانیا گەشتیارییەکانی ئەو وڵاتەوە فێڵ لە هاوڵاتییان کرایەوە لەکاتی گەشتکردنیان بۆ وڵاتانی دیکە، دوای ئەوەی کە پاسپۆرتەکانیان رادەستی کۆمپانیاکان کردووە.

 

بابەتی پێشتر

میترۆ: رووماڵی ئاگركەوتنەوەكەی بازاڕی لەنگە هێزی ئەمنی توڕە دەكات

بابەتی دواتر

دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ: یەکەم رۆژی جەژن هاتوچۆی بازرگانی رادەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەقیدێكی پۆلیس كوژرا

لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا، عەقیدێكی پۆلیس كوژرا. دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە ناوبژیوانیی نێوان دوو بنەماڵەی بەشەڕهاتوودا،…
Total
0
Share