وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەوە روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هیچ گرفتێک لە دابەشکردنی مووچە نییە و پارەی پێویست لەبەردەستە.

وەزارەتی دارایی  عێراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دواکەوتنی مووچەی خانەنشینی ئەم مانگە بەهۆکاری تەکنیکییە و پەیوەندی بە سیستمی دراو و گواستنەوەی بانکییەوە نییە.

دەشڵێت، پارەی تەرخانکراو بۆ مووچە لە بودجەی گشتیدا هەیە و تیمە تەکنیکییەکان بە هەماهەنگیی بانکی تایبەتمەند بەردەوامن لە کارکردن و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەوامی بانک دەستپێدەکاتەوە.

وەزارەتەكە باس لەوەشدەکات، بڕی پارەی پێویست لە هەژماری گەنجینەی حكومەتدا هەیە و ئەوەی روویداوە دواكەوتنی رێكارەكانی پەیوەست بە گواستنەوەی نێوان بانك و سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی بووە.

جەخت لەوەش دەکاتەوە، دابەشکردنی مووچە لە مانگەکانی داهاتوو لە وادەی دیاریکراوی خۆی بەبێ دواکەوتن بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیكور: وەزارەتی نەوتی عێراق هیچ نیاز پاكییەكی بۆ رێككەوتن نییە

كۆمپانیای پیشەسازی نەوتی كوردستان (ئەپیكور) لەبارەی رێككەوتنی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە. كۆمپانیای پیشەسازی نەوتی كوردستان لە…
Total
0
Share