میدیایەكی عێراقی: لە 10ی ئەم مانگەوە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

رێككەوتن كراوە لەسەر سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێی بەندەری جەیهانی توركییەوە، وەك ئەوەی سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاماژەی پێدەدات.

سەرچاوەكەوە رایگەیاند، رێككەوتنێك هەیە لەسەر سەرلەنوێ هەناردەی نەوت بە بەكارهێنانی هێڵی كەركوك-موسڵ-جەیهان، وتیشی، “بەپێی رێككەوتنەكە لە 10ی ئەم مانگە هەناردەكردن بەشێوەی ئەزموونی ئەنجامدەدرێت”.

سایتی بەغداد لیەوم لە زاری سەرچاوەكەوە روونیشیكردەوە، “ئەگەر كێشەی تەكنیكی نەبێت، هەناردەكردن لە 1ی ئایارەوە دەستپێدەكات بەپێی رێككەوتنی عێراق و توركیا”.

هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە 25ی ئازاری ساڵی رابردووەوە راگیرا، پاش بڕیارێكی دادگای دادوەریی نێودەوڵەتی لە پاریس لەدوای ئەو سكاڵایەی عێراق دژ بە توركیای تۆماركردبوو.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی کارگەیەکی دروستکردنی شیرینی داخرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی: پارەی تەواو بۆ مووچەی مانگی سێ گەیشتە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share