یەكێتیی مامۆستایان ڕوونكردنەوە لەبارەی پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست بە مامۆستایان دەدات

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، “ئەگەر دۆخی دارایی هەرێم باش بێت هاوشێوەی پێشتر هەوڵەكان بۆ دابینكردنی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست بۆ مامۆستایان دەستپێدەكەینەوە”.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێشتر گرێبەستمان لەگەڵ كۆمپانیایەكی بواری ئۆتۆمبێلدا ئەنجامدا بۆ دابینكردنی ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان بە شێوەی قیست و بەهۆی قەیرانی دارایی و پەیڕەوكردنی سیستمی پاشەكەوت لەسەر مووچە ئەو پڕۆژەیە ڕاگیرا و نەتوانرا مامۆستایانی دیكە سوودمەندببن.
ئاشكرایكرد، لە دوای ساڵی 2018ەوە هەوڵماندا ژمارەیەك مامۆستای دیكە سوودمەندبن لە دابینكردنی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نەتوانرا ئەو پڕۆژەیە جارێكی دیكە بخرێتەوە خزمەتی مامۆستایان.

بەرپرسەكەی یەكێتیی مامۆستایان جەختیكردەوە، ” ئەگەر دڵنیابین كێشەی مووچە سەرهەڵناداتەوە جارێكی دیكە لەگەڵ كۆمپانیاكانی بواری ئۆتۆمبێل گرێبەست ئەنجامدەدەین بتوانرێت مامۆستایان لە كڕینی ئۆتۆمبێل بە شێوەی قیست سوودمەندبن”.

بابەتی پێشتر

بە مووشەك هێرشكرایە سەر توركیا

بابەتی دواتر

خزمەتگوزاریی گەشتیاری بۆ شارباژێر دەستەبەردەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share