کەشناسیی هەرێم: لە ئەمڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات و چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئەنجامى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى سوور ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆلێکى بارانبارین، ئاسمانى سەنتەرى پارێزگاکان و ناوچە شاخاوییەکان و تەواوى ناوچە جیاجیاکان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین و هاتنى شەپۆلێکى هەورە تریشقە، بەهۆى ناجێگیرى کەشوهەوا ئەگەرى دروست بوونى لێزمە بارانى لەناکاو هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ دووشەممە بارانبارین بەردەوامى دەبێت تا کاتەکانى ئێوارە تا ڕادەیەک بارانبارین کەم دەبێتەوە زیاتر ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆک وەزیرانی چین: دەمانەێت ببینە هاوبەش نەک رکابەری ئەمریکا

بابەتی دواتر

نرخی بەنزین دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سلێمانی هۆشداری دەدات و خەڵک لە مەترسیی ئاگرکەوتنەوە ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕێنماییەکانی خۆپاراستن لە ئاگرکەوتنەوە بڵاودەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی لە وەرزی سەرمادا خەڵک ئامێرە گەرمکەرەوەکان…
Total
0
Share