بڕەنەوتی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستان ئاشکراکرا

وەزیری نەوتی عێراق، بڕەنەوتی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستانی ئاشکراکرد.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 13 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی بازاڕەکان کراوە.

وتیشی، “تێکڕای هەناردەی رۆژانەی ئەو نەوتە 200 بۆ 208 هەزار بەرمیلە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ماددەکانی نەوتی سپی و گازوایلدا گەیشتووینەتە ئاستی خۆبژێوی و لە بەرهەمهێنانی بەنزینیش گەیشتوونەتە 80%، ئامانجیشمان ئەوەیە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ یان سەرەتای ساڵی داهاتوو لە بەنزینیشدا بگەینە خۆبژێویی تەواو”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى یەكی سلێمانی: ئه‌وانه‌ى هێرشیانكرده‌ سه‌ر مه‌ڵبه‌ند خوێندكار نه‌بوون

ڕاگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى یەكی یه‌كێتی له‌ سلێمانى دەڵێت، ئەوانەی هێرشیانكردە سەر مەڵبەند خوێندكار ‏نەبوون، خەڵكی دیكە بوون.‏ جه‌بار فارس،…
Total
0
Share