ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەشدەکرێت

دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بەردەوامە و ئەمڕۆش چەند شوێنێکی دیکە مووچەکانیان وەردەگرن.

بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ دابەشکردنی مووچە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ 4ی نیسانی 2024 مووچەی مانگی شوباتی (سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش)، دابەشدەکرێت.

هەر بەپێی لیستەکە، سبەینێ پێنجشەممە، مووچەی (هێزی زێرەڤانی، هێزی بەرگری و فریاکەوتن، یەکەکانی 70 و  80ی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگاکان و سەرۆکایەتیی هەرێم) دابەشدەکرێت.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن ژمارەی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە 90 دۆلار نزیکبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share