خۆری بەهای نەوت ڕوو لە هەڵهاتنە

نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، خاوی برێنت نزیكە لەوەی 55 دۆلار تۆمار بكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی كانونی دووەم، لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 54 دۆلار و 76 سەنت.

هەروەها بەهای خاوی ڕۆژئاوای تێكساس (ئەمریكی)، 51 دۆلار و 10 سەنتە بۆ یەك بەرمیل.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بەرزبوونەوەی بەهای نەوتی گەڕاندووەتەوە بۆ، سعودیە تاكلایەنانە بڕیاری كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی داوە، هەروەها كەمبوونەوەی نەوتی لەكۆگاكراوی ئەمریكا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ترەمپ سزای ئەو وڵاتانە دەدات کە مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵ ئێران دەکەن

دۆناڵد ترەمپ، سەپاندنی رەسمی گومرگی بەڕێژەی %25 بەسەر هەر وڵاتێکدا راگەیاند کە مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵ ئێران بکات، ئەمەش بێگومان وڵاتی عێراقیش دەگرێتەوە.…
Total
0
Share