وەزارەتی كارەبا لەبارەی لێخۆشبوون لە قەرزی كارەبا بڕیاریدا

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری لێخۆشبوونی 20% بۆ قەرزی كارەبا دەركرا و وەك وەزارەت كارئاسانی بۆ هاوبەشەكانی كارەبا دەكرێت و رێنمایی و گشتاندنی بۆ دەردەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا بڕیاریدا لێخۆشبوونی 20% بۆ قەرزی كارەبا دەربكات.

هەر لە لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ كارئاسانی بۆ هاوبەشانی كارەبا رێنمایی و گشتاندنی پێویست بۆ فەرمانگەكانی فرۆشتنی وزە دەردەكرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی کارەبای سلێمانی: کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە %80ی گەڕەکەکانی سلێمانی

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە %80ی گەڕەکەکانی سلێمانی و لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکان رێککەوتووین. سیروان…
Total
0
Share