مووچەخۆران خۆیان سەرپشكن لە چ بانكێك مووچەكانیان تەوتین دەكەن

نزار ئامێدی رایدەگەیەنێت، مووچەخۆرانی هەرێم خۆیان سەرپشكن لە چ بانكێك مووچەكانیان تەوتین دەكەن و پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق مووچەكانیان وەربگرن.

وتیشی، “نووسراوی رەسمیمان هەیە و ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزارەتی دارایی و دادگای فیدراڵیی عێراقمان كردووە كە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق روونە و مووچەخۆران سەرپشكن لە چ بانكێك مووچەكانیان تەوتین دەكەن”.

دەشڵێت، “ئێمە لەگەڵ ئەوەین مووچەخۆرانی هەرێم سەرپشك بن لە چ بانكێك مووچەكانیان تەوتین بكەن و هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق مووچەكانیان وەربگرن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“چارەنووسی سێ مووچە نەدراوەكەی ئەمساڵ دەكەوێتە دوای پاكتاوە داراییەكانەوە”

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چارەنووسی سێ مووچە نەدراوەكەی ئەمساڵ دەكەوێتە دوای پاكتاوە داراییەكانەوە كە…
Total
0
Share