ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی مووچەی مانگی دوو دەدات

بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەبچێت و بڕیار لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بدرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، ئەمڕۆ لە بەشێکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەبارەی مووچەی مانگی شوبات دەکرێت و واچاوەڕوان دەکرێت بڕیار بدرێت دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە کۆبوونەوەی رابردووی ئەنجومەنەکە بە دەنگی لایەنێکی ناو حکومەت بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی مووچە درا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share