ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هەرێم هەفتەی رابردوو کۆدی دامودەزگا ئەمنییەکانی بۆ بەغداد ناردووە و لە ئێستادا وردبینی لەو کۆدانەدا دەکرێت، چونکە گومان بۆ عێراق دروستبووە، خەڵکی سوری و تورکی لەناو لیستی مووچەدا هەبێت.
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، عێراق دەیەوێت لە رێگەی پەنجەمۆرەوە ژمارە و ناسنامەی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێم بزانێت.
سەبارەت بەوەی تا چەند عێراق دەتوانێت لە ڕێگەی کۆدەوە ناسنامەی کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم ئاشکرابکات، دەنگی ئەمریكا لە زاری جەبار یاوەر نمونەی هێنایەوە و وتی، “من جەبار یاوەرم و پلەکەم فەریقە لە وەزارەتی پێشمەرگە، لە بری ناوەکەم لە کۆد نەمبەردا ژمارە 4891 دەڕوات بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، بەڵام زانیاری لەبارەی پلە و بڕی مووچە و هەموو ئەوانە لەگەڵ کۆد نەمبەرەکەدا دەنێردرێت”.
بە گوێرەی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە دەستکەوتووە، ئەو کۆدەی رەوانەی بەغداد کراوە، پلە و مووچە و بڕوانامە و زانیارییەکانی دیکەی تێدایە جگە لە ناو و، ئەوەش وەک چارەسەرێکی ناوەندی لە نێوان هەرێم و عێراق کراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
ڕاگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئاسمانی هەموو ناوچەكانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت و پلەكانی گەرماش نزمدەبنەوە.…
وەزیری بەرگریی عێراق سەردانی قەزای مەخموری كرد
وەزیری بەرگریی عێراق سەردانی قەزای مەخموری كرد و بڕیاریدا كامێرای حەراریی و پێداویستیی لۆجیستی بۆ هێزە ئەمنییەكان لە…
هاتوچۆی زاخۆ: کامێرای گەڕۆک زیاددەکەین
هاتوچۆی زاخۆ رایگەیاند، “لە سبەینێوە کامێرای گەڕۆک لە شەقامی سەرەکیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دادەنرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ، بڵاویکردەوە،…
بەهۆی ناڕەزایی لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی؛ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران پەکخرا
پاش بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق سەبارەت بە وەستاندنی جێبەجێكردنی یاساکانی هەمواری باری كەسێتی، لێبوردنی گشتی و گەڕاندنەوەی زەوی…