رۆژنامەنووسێک: بەشێک لە راگەیاندنەکان ئامادەنین پیشەییانە رووماڵی سەرجەم رووداوەکان بکەن

 سمکۆ کەریم رۆژنامەنووس و نووسەر رایگەیاند، بەشێک لە راگەیاندنەکان گرنگی بە رووماڵکردنی ئەو رووداوانە نادەن کە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانیان ناگونجێت.

سمکۆ کەریم نووسەر و رۆژنامەنووس بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، وەک دەیبینین لە بەشێک لە راگەیاندنەکان رۆژانە لە هەرێمی کوردستان رووماڵی رووداوەکان بە شێوەی پیشەییانە و پرۆفیشناڵانە بگوازنەوە، ئەوەی خۆی دەیەوێت و لەگەڵ سیاسەتی حزبەکەی دەگونجێت ئەوە دەگوازێتەوە”.

وتیشی، “دەبینین رووداوێک لە هەولێر روودەدات، ئەو کەناڵانەی پارتین لەوێ ئامادەنابن، وەک ئەوەی ئەمڕۆ لە رووماڵی ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییە بینیمان کە سەبارەت بە گوندی لوبنانی سازکرابوو، بەشێک لە میدیاکان ئامادەنەبوون بیگوازنەوە و تەنانەت بۆ کۆنگرەکەش بچن”.

باسیلەوەشکرد، “بێگومان ئەوە پەیوەندی بە ئاستیی پیشەییی ئەو کەناڵانەوە هەیە، یان ئەو کەناڵانە پێیان وایە ئەو بابەتانە بابەتێکی گرنگی رۆژنامەوانی نین، بەڵام ئەگەر سەرنج بدەین هەر ئەو کەناڵانە لە بابەتێکی دیکەدا گرنگی بە رووماڵکردنی بابەتێک دەدەن کە گرنگی رۆژنامەوانی نییە، ئەمەش دەچێتە ئاستی بەرژەوەندییەکانی ئەو کەناڵانە”.

لای خۆیەوە قادر هەرکی رۆژنامەنووس رایگەیاندووە، “کەناڵی رەسمی سەرۆکی حکومەت (کوردستان 24) راگەیەندراو بڵاودەکەنەوە کە دەڵێن “خەممان گەیاندنی دەنگی خەڵکە سڵ لە گەیاندنی راستییەکان و دەنگی خەڵک ناکەینەوە”، بەڵام ئەی جێیگومان نییە لە داخستنی شوێنە بەدرەوشتەکانی گوندی لوبنانی، کە داوای هەولێرییەکان و خەڵکی کوردستانە ئەم کەناڵە بەڕێزە دەنگی خەڵک ناگەیەنێت؟”

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: لە هەر شەش کەسێک یەکێکیان نەزۆکن

بابەتی دواتر

میدیای فەرمیی یەكێتی: رای یەکێتی رایگشتیی کوردستانە و رایگشتیی کوردستانیش رای یەکێتییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share