هەولێر.. ناڕەزایی مامۆستایەك لەسەر دواكەوتنی مووچە رێگری لێدەكرێت

لە هەولێر هێزە ئەمنییەكان رێگری لە مامۆستایەك دەكەن كە دەیویست كۆنگرەی رۆژنامەنووسی بۆ راگەیاندنی كەمپینی داواكردنی مووچە ئەنجامبدات.

مامۆستا شوان رەحمان قەشقە، دوێنێ كەمپینێكی بە ناوی #دەسەڵات_کوا_مووچەکەم راگەیاند و داوای لە مامۆستا و فەرمانبەران بەشداری تیادابكەن و بە دەسەڵات بڵێن كوا مووچەكەم؟

ئەو مامۆستایە بەنیازبوو پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا داواكارییەكانی خۆی و مووچەخۆران و وردەكاریی كەمپینەكەی بخاتەڕوو، بەڵام پەیامنێرمان لە هەولێر پێی راگەیاندین، هێزە ئەمنییەكان رێگری لێدەكەن.

پەیامنێرمان ئەوەشی وت، مامۆستا شوان گوێی بە رێگرییەكان نەدا، بەڵام ناچاربوو لە كاتێكی دواتر و لە شوێنێكی دیكە كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەی ئەنجامبدات.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق نزیکەی 250 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دواین کاتی بۆ وەرگرتنی لیستی كاندیده‌كان دیاریکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵبژاردنی نوێنەرایەتیی كۆنگرەی 13ی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دواخرا

ئەندامێكی سكرتارییەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی نوێنەرایەتیی كۆنگرەی 13ی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دواخرا و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. بەرهەم…
Total
0
Share