هاتوچۆی سلێمانی: بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی رێگەکانی دەرەوەی شار مەکەن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا رایگەیاند، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرما و دروستبوونی تەمێکی زۆر لە شاری سلێمانی و دەورووبەری، داوا لە شۆفێران دەکەین پابەندی یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆبن.

دەشڵێت، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی بینین، خێرایی کەمبکەنەوە و گرنگیی بە لایتی ئۆتۆمبێلەکان بدەن، بەتایبەت لایتی تەم بەکاربهێنن و بەدووربن لە بەکارهێنی لایتی بەرز ”فول لایت”، هەروەها دەشڵێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لایتەکانیان کارناکات، نەهێندرێنە سەر شەقامەکان بۆ ئەوەی دووربن لە مەترسیی رووداوی هاتوچۆ.

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە بۆ کارێکی ”زۆر پێویست” نەبێت، سەردانی رێگەکانی دەرەوەی شار نەکەن، چونکە لە چەندین شوێندا تەم هەیە و ئاستی بینین بۆ چەند مەترێک کەمبووتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی کەرکوک: تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون نەخۆشخانەی جێهێشت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی كەركوك، رایگەیاند، “تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون نەخۆشخانەی جێهێشت”. د. ئەرجان محەمەد، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک، رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران خێراتردەكرێن و نووسراوكرا

بەمەبەستی خێراكردنی رێكارەكانی دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نووسراوێكی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكان كرد. بەپێی نووسراوێكی…
Total
0
Share