قائیمقامیه‌تی سلێمانی: لە مانگی رەمەزاندا 13 تۆن خۆراك و كاڵا و شمه‌كی خراپی له‌‌ناوبراوە

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە 15 رۆژی سەرەتای مانگی رەمەزاندا زیاتر لە 13 تۆن خۆراک و کاڵا و شمەکی ماوەبەسەرچوو لەناوبراوە.

راپۆرتی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ شوێنه‌ گشتییه‌كان له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا، 13 تۆن 720 کیلۆگرام خواردن و خواردنەوە و کاڵا و شمەکی دیکەی خراپ و ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە و لەناوبراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئه‌و خۆراك و مادده‌ به‌سه‌رچووانه‌‌ له‌ خوارده‌مه‌نی منداڵ (بسكیت، جه‌لی بۆن، كێك و شه‌ربه‌ت) و پاككه‌ره‌وه‌كانی (زاهی، سابون، كلێنس و كلێنسی ته‌ڕ، هه‌ویری ددان شۆردن و موكه‌یه‌ف) له‌گه‌ڵ (دۆشاوی ته‌ماته‌، ماست، شه‌ربه‌ت، خورما، شیرینی، نه‌سته‌له‌، ئاوی له‌ده‌به‌نراو، په‌تاته‌ و خوارده‌مه‌نییه‌ وشكه‌كان) له‌گه‌ڵ چه‌ندین خۆراك و مادده‌ی دیكه‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو پێكهاتبوون‌.

بابەتی پێشتر

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بایکۆتی دەوامی راگەیاند

بابەتی دواتر

بە تۆمەتی بردنی 14.77 هەزار دۆلار 35 تۆمەت ئاڕاستەی وەزیرێکی سەنگاپور دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share