دەستەی کەشناسی: بارانباینی ئەمساڵی بەغداد لە 10 ساڵ رابردوودا هاوشێوەی نەبووە

دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، بڕی بارانبارینی شەوی رابردووی شاری بەغداد گەیشتووەتە 68 ملم، 10 ساڵ دەبێت هێندەی ئەو بڕە بارانەی ئەمساڵ لە شارەکە نەباریوە.

دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، تا کاتژمێر 9:00 ی شەوی رابردوو 68.8 ملم باران لە شاری بەغداد باریوە کە دەکاتە 300 ملیار لیتر ئاو، کە ئەمەش زۆر زیاترە لە توانای ئاوەڕۆکانی شارەکە.

بەپێی میدیا عێراقییەکان، توانای ئاوەڕۆکانی بەغداد 22.5 ملمە، لە یەک کاتدا، بەو مانایەی ئەو بارانەی شەوی رابردوو سێ هێندەی ئەو ئاستەیە کە ئاوەڕۆکان دەتوانن وەریبگرن.

هەر تاکێکی دانیشتووی شاری بەغداد پێویستی بە 200 لیتر ئاو هەیە لە رۆژێکدا، بەو پێیەش تەنها بە بارانبارینی شەوی رابردوو بەشی پێویستی 190 رۆژ بووە.

بابەتی پێشتر

بایكۆتی دەوام بەشێك لە خوێندنگەكانیشی گرتەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك كاتی ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان لە بەغدادەوە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائانى دووبارە لە عێراقە ‏

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌ى فەیلەقی قودسی سوپاى پاسدارانى ئێران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى ‏چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان كۆببێته‌وه‌. ‏ به‌پێی هه‌واڵی میدیا…
Total
0
Share