بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 147 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 148 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەكرابوو.

بەپێی نوێترین لێدوانی مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق هۆكاری دابەزینی بەهای دۆلاری سەقامگیریی ئابوری و پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی نوێی دارایی بووە كە هۆكاربووە بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هادی ئەکرەم: کۆی مامەڵەکانی خانەنشینیی پێشمەرگە کە هاتوونەتە لای ئێمە تەواوبوون

بەڕێوەبەرى جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگەی سلێمانى رایدەگەیەنێت، ئەو مامەڵانەی تایبەت بە خانەنشینیی پێشمەرگە نێردراونەتە بەڕێوەبەرایەتییەکە، سەرجەمیان تەواوبوون.…
Total
0
Share