هادی ئەکرەم: کۆی مامەڵەکانی خانەنشینیی پێشمەرگە کە هاتوونەتە لای ئێمە تەواوبوون

بەڕێوەبەرى جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگەی سلێمانى رایدەگەیەنێت، ئەو مامەڵانەی تایبەت بە خانەنشینیی پێشمەرگە نێردراونەتە بەڕێوەبەرایەتییەکە، سەرجەمیان تەواوبوون.

هادی ئەکرەم، بەڕێوەبەرى جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگەی سلێمانى بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “کۆی مامەڵەی خانەنشینانی پێشمەرگە کە هاتووەتە بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئێمە، تەواوبوون”.

وتیشی، “چەند ناوێکی دیکە ماون کە لە وەزارەتی پێشمەرگەن و نەهاتوونەتە لای ئێمە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆی پڕۆسەکە چەند قۆناغێکە، سەرەتا لە وەزارەتی پێشمەرگەوە دەستپێدەکات، دواتر دەبرێتە وەزارەتی دارایی و لەکۆتایدا مامەڵەکان دەهێندرێنە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ: ئەو شوێنە نارەسمییانەی کە ئاژەڵیان لێسەردەبڕدرێت دادەخەین

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بڕیاردراوە شوێنانه‌ی كه‌ئاژه‌ڵیان لێ سه‌رده‌بڕدرێت بەتایبەتی له‌مه‌یدانی…
زیاتر ببینە

د. عیزەت سابیر: ئەگەر هەرێم و بەغداد لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت رێكبكەون هەردوولا براوە دەبن

بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەرێم و بەغداد لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت رێكبكەون هەردوولا براوە دەبن. د. عیزەت…
Total
0
Share