سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ڕاپۆرتێكی میدیای گۆڕان بەدرۆدەخاتەوە

دوای ئەوەی میدیای فەرمیی گۆڕان لە ڕاپۆرتێكدا مەسرور بارزانی بە دواخستنی دابەشكردنی مووچە تۆمەتباركرد، سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە، ڕاپۆرتەكە بەدرۆدەخاتەوە و چاوەڕێی ڕوونكردنەوەی لە بزووتنەوەكە دەكات.

پێش ئەم ڕوونكردنەوەیەش، میدیاكانی گۆڕان ڕاپۆرتەكەیان لە سۆشیال میدیاكانی خۆیاندا سڕییەوە.

ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کەنالی کەی ئێن ئێن، کە کەناڵێکی فەرمیی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانە هەواڵێکی ناڕێک و ناڕاست بڵاوکرایەوە کە گوایە مووچەی مانگی سێ بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت دواخراوە.

لە بەر ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بەشدارێکی سەرەکیی حکومەتە و وەزیری داراییش سەر بەو بزووتنەوەیە، چاوەڕوانی ڕوونکردنەوەی ئەوانین بۆ بەدرۆخستنەوەی ئەم هەواڵە و بە پێچەوانەوە، دواتر ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر پرۆسەی دابەشکردنی مووچە و ئامادەکارییەکان و بەربەستەکانی، دەخەینە ڕوو.

سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

2022/4/4

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگری شارستانی: 75 تیمی گەڕۆک لەو شوێنانەی کە ئاهەنگی سەری ساڵیان تێدا ئەنجامدەدرێت جێگیرکراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵەوە ئاگادارییەکی ئاڕاستەی هاوڵاتییان کرد. سەرکەوت کاڕەش ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: دەمانەوێت خوێندنگا ئێوارانەکان بکەین بە دواناوەندی

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، ڕایگەیاند، دەمانەوێت خوێندنگا ئێوارانەکان بکەین بە دواناوەندی. بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، بە…
Total
0
Share