پێشبینیدەکرێت سبەینێ دووشەممە بۆ یەکەمجار لەمساڵدا دیاردەی گەردوونی مانگ گیران رووبدات.
شارەزایانی بواری گەردوونناسی ئاشکرایدەکەن، مانگگیرانەکە هاوکاتە لەگەڵ نیوەی مانگی رەمەزان، بەڵام لە وڵاتە عەرەبییەکان هەستیپێناکرێت.
لە مانگ گیرانەکەدا 95.6% ی مانگ دیارنامێنێت، کۆی پرۆسەکەش لە سەرەتاوە تا کۆتایی چوار کاتژمێر و 39 خولەک دەخایەنێت.
مانگگیرانی نیوەیی لە بەشێکی گەورەی کیشوەری ئەوروپا، ئوسترالیا، ئەمریکای باکوور و باشوور، ئەفریقا، زەریای ئەتڵەسی و هێمن هەردوو جەمسەری باکوور و باشووری گۆی زەوی دەبینرێت، ئەمەش لە رێگای تلیسکۆبەوە.