ئیسماعیل بەقائی: پرسی دانوستانەکانی ئەمڕۆ لە جنێڤ تەنیا پـ.ـیتاندنی یـ.ـۆرانیۆمە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، پرسی دانوستانەکانی ئەمڕۆی نێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ، تەنیا پیـ.ـتاندنی یـ.ـۆرانیۆم و لابردنی سـ.ـزاکانە
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پرسی دانوستانەکانی ئەمڕۆ لە جنێڤ، تەنیا پیـ.ـتاندنی یـ.ـۆرانیۆم و لابردنی سـ.ـزاکانە.
دەشڵێت، ئەمڕۆ سێ کاتژمێر دانوستان لەگەڵ ئەمریکا کراوە، ئێستا هەردوولا پشوودەدەن و دەوروبەری کاتژمێر 17:30 بۆ 18:00 بەکاتی جنێڤ، (19:30 بۆ 20:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان)، دانوستانەکان دەستپێدەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا کە هەردوولا پشوویان وەرگرتووە، بۆ ئەوەیە پێشنیارەکان رەوانەی تاران و واشنتن بکرێن، تا لەوێوە بڕیاری کۆتاییان بۆ بێت، کە ئایا بەردەوامدەبن یان نا.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ملیۆنێک منداڵی ئەفغانی لەبەردەم مەترسی لەبرسامردندان

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی خراپیی خۆراکەوە نزیکەی یەک ملیۆن منداڵ لە ئەفغانستان مەترسیی مردنیان لەسەرە، نیوەی دانیشتووانەکەشی…
Total
0
Share