وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە 21ی ئەم مانگەوە زانكۆی سلێمانی بە شێوەیەكی رەسمی بووەتە ئەندامی تۆڕی كاریگەریی ئەكادیمیی نەتەوەیەكگرتووەكان، كە 1600 دامەزراوەی ئەكادیمی لە كۆی 150 وڵات لە جیهاندا لەخۆدەگرێت.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە، زانكۆی سلێمانی دەتوانێت سوود لە ۆركشۆپ و بەرنامەی راهێنانەكانی ئەو تۆڕە وەربگرێت و ئامرازێكی ئۆنلاین بۆ زانكۆی سلێمانی بەردەست دەبێت بۆ چۆنییەتی كاركردنی لەسەر ئامانجەكانی و دەشتوانێت بابەتەكانی لە ماڵپەڕەكەدا بڵاوبكاتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئێستادا زانكۆی سلێمانی سەرقاڵی بڵاوكردنەوەی هۆشیارییە لەسەر ئامانجەكانی و كاریش بۆ بەدیهێنانیان دەكات.