لەبارەی رێگای چەمچەماڵ – سەنگاوەوە شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵ شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، رێگای سەر پردی هەنجیرە دادەخرێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵ ئاماژە بەوە دەکات، ”ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران و هەموو ئەو کەسانەی رێگای چەمچەماڵ – سەنگاو بەکاردەهێنن دەکەینەوە، ئێستا سەرقاڵی چاککردنەوە و فراوانکردنی پردی هەنجیرەین لەسەر رێگای ناوبراو و رێگای سەر پردەکە دادەخرێت”.

دەشڵێت، ”رێگای کاتیمان بە هاوشانی پردەکەدا دروستکردووە و داوا دەکەین پابەندی رێنمایەکانی هاتوچۆ بن بە تایبەت لە سەرەتا و کۆتایی رێگای لادانی کاتی بۆ دووربوون لە حاڵەتی نەخوازراو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی: لەگەڵ مانگرتووان خۆپیشاندان دەبەینە هەولێر

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، رایگەیاند، “ئەمڕۆ لە سلێمانی خۆپیشاندان دەکەین و رۆژی یەکشەممە لەگەڵ مانگرتووان دەچینە…
Total
0
Share