ژینگەی هەرێم: ئەمڕۆ ساتی زەوییە و لەو رۆژەدا بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کارەبا دەکوژێندرێتەوە

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە رۆژی ساتی زەویدا یەک کاتژمێر لە ئێوارەدا بۆ یادکردنەوەی ئەو رۆژە کارەبا دەکوژێندرێتەوە.

لەبارەی ئەو رۆژەوە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، “ئەمڕۆ ساتی زه‌وییە و ئه‌م بۆنه‌یە لە ساڵی 2007ه‌وه‌ لە ئوسترالیاوە لە‌لایه‌ن سندوقی جیهانی بۆ سروشت رێکخراوە‌”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “ئێستا لە ‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جیهاندا بە ‌كەمكردنە‌وە‌ی رووناكییە كه‌م پێویسته‌كان له‌لایە‌ن هه‌ر تاك و كۆمەڵگەیەک بۆ ماوه‌ی یه‌ك کاتژمێر له‌نێوان 8:30 تاوەکو 9:30ی ئێوارە به‌كاتی ناوخۆی هه‌ر وڵات و هه‌رێم و ناوچه‌یه‌ك لەم رۆژەدا یادی دەکرێتەوە”.

سەبارەت بە ئامانجی ئەو کارە ئەو دەستەیەی حکومەتی هەرێم دەڵێت، “‌مەبە‌ست لەو کارە هۆشیاركردنە‌وە‌ی تاك و كۆمه‌ڵگە و ئاگاداركردنە‌وەیانە لە‌و راستییە‌ی كە بە‌رهەمهێنانی وزە ‌و پاراستن و باش بەكارهێنانی پارێزه‌ری هەموو تواناكانمانە”.

بابەتی پێشتر

ستران عەبدوڵا: خەڵک هەم مووچەی دەوێت و هەم هەڵبژاردن

بابەتی دواتر

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق زیندانی دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share