فڕۆکەکانی تورکیا بناری قەندیل و ئاسۆسیان بۆردومانکرد

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بناری قەندیل و زنجیرە چیای ئاسۆسیان بۆردومانکرد، بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زنجیرە چیای ئاسۆس-یان لە سنووری گوندی کانی توو(کوڕ کوڕ) و لە بناری قەندیلیش گوندی زارگەڵی-یان بۆردومانکرد.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، تائێستا فڕۆکەکانی تورکیا بەردەوامن لە سووڕانەوە بەسەر ناوچەکەدا، بەڵام بۆردومانەکان هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.

بۆردومانەکان ترس و دڵەڕاوکێیان لای خەڵکی ناوچەکە بڵاوکردووەتەوە و بەهۆی ترسی خەڵکی ناوچەکە، کێشە لە ڕێگەی کورتەک دروستبووە کە ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران بەیەكەوە دەبەستێتەوە و هاوڵاتییان ناتوانن هاتوچۆ بەو ڕێگەیەدا بکەن.

IMG_4607 IMG_4608

IMG_4607

بابەتی پێشتر

ئێران: تاڵیبان ئاوی لێگرتووینەتەوە و هەڕەشەكەی عێراقمان پێشتگوێخست

بابەتی دواتر

كارنامەی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە داخستنی بازاڕ لە دوێنێ…
Total
0
Share