مستەفا عەبدوڵا بۆ وتەبێژی حکومەتی هەرێم: ئەفەندی بەمێژوودا بچۆرەوە و ئەوجا باسی خیانەت بکە

ئەندامێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو وەڵامی پێشەوا هەورامانی دەداتەوە و دەڵێت، “ئەرێ ئەوانەی سەرخان و ژێرخانی وڵاتیان تاڵانکردووە چین!؟”.

مستەفا عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو لە وەڵامێکیدا بۆ پێشەوا هەورامانی ئاماژە بەوە دەکات، “کاکی وتەبێژ وڕێنە دەکات، ئەوانەی داکۆکی لە بژێوی و مووچەی هاوڵاتییان دەکەن ناپاک و خاکفرۆش نین، ئەوانە دڵسۆزی وڵاتن، لەو باسەدا ماڵتان لە شوشەیە”.

دەشڵێت، “ئەفەندی بەمێژوودا بچۆرەوە و ئەوجا بدوێ و باسی خیانەت بکە، ئەرێ ئەوانەی سەرخان و ژێرخانی وڵاتیان تاڵانکردووە چین!؟، بەو قسە سواوانە ناتوانن شکستەکانتان داپۆشن، وریابە هەڵمەزنێ بە بەرزی باڵای قەندیلدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پەرلەمان، لە بری مەسرور بارزانی، داوای بانگهێشتكردنی قوباد تاڵەبانی دەكرێت

ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن واژوویان كۆكردووەتەوە بۆ ‏بانگهێشتكردنی بەرپرسانی حكومەت لەبارەی توندوتیژییەكانی خۆپیشاندانی خوێندكاران، ‏بەڵام لەبری…
Total
0
Share