بانکی نێودەوڵەتی دوو قەرز بە تونس دەدات بەبڕی 520 ملیۆن دۆلار

بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پێدانی دوو قەرزی بە تونس بە بەهای 520 ملیۆن دۆلار پەسەند کردووە بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ئاسایشی خۆراک و کێشە ئابوورییەکان و باشترکردنی رێگەوبانەکان لە وڵاتەکەی.

بەهای قەرزی یەکەم دەگاتە 300 ملیۆن دۆلار و بۆ پڕۆژەی وەڵامدانەوەی فریاگوزاریی ئاسایشی خۆراکە، کە یارمەتیدەر دەبێت لە رووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی چوار ساڵی لەسەریەک لە وشکەساڵی لە وڵاتەکەدا، لەنێویاندا وەرزی سەختی دانەوێڵەی ساڵی 2023.

قەرزی دووەم کە بەهای 220 ملیۆن دۆلارە، ئامانجی کەمکردنەوەی جیاوازییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمەکانەی وڵاتەکەیە لەرێگەی پەرەپێدانی ژێرخانی ئەم لایەنەوە و باشترکردنی دەستڕاگەیشتن بە دارایی بۆ کارگە بچووک و مامناوەندەکان لە ناوچەکەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیایەكی عێراقی: لە 10ی ئەم مانگەوە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

رێككەوتن كراوە لەسەر سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێی بەندەری جەیهانی توركییەوە، وەك ئەوەی سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاماژەی پێدەدات. سەرچاوەكەوە…
Total
0
Share