قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، ڕێگە نادرێت بە دەستکاریکردنی نرخی پێداویستییە سەرەکییەکانی هاوڵاتییان لە بازاڕدا.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ ژمارەیەک لە بازرگانانی بواری خۆراکی پارێزگای سلێمانی، دڵنیایان کردینەوە بەشی پێویست خۆراک و پێداویستییە سەرەکییەکانی هاوڵاتییان لە کۆگاندا بەردەستە. جەختمان کردەوە کە ڕێگە نادرێت بە دەستکاریکردنی نرخی پێداویستییە سەرەکییەکانی هاوڵاتییان لە بازاڕدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، دڵنیاشم کردنەوە هەموو جۆرە کارئاسانییەکیان پێشکەشدەکەین بۆ ئەوەی بتوانن لە ماوەکانی داهاتوودا، بەشی پێویستی بازاڕەکانی کوردستان خۆراک و پێداویستییە سەرەکییەکان هاوردەبکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، هەروەها گفتوگۆمان کرد لەبارەی دروستکردنی هەندێک کارگەی نوێی پیشەسازیی خۆراک لە ماوەیەکی نزیکدا، بۆ ئەمەش بڕیار لەسەر گرتنەبەری هەندێک ڕێوشوێنی پێویست درا.