مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: کارەساتی هەڵەبجە هەرگیز لە هزر و ئەندێشەی گەلەكەمان دەرناچێت

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا بڵاویکردەوە، کیمیابارانکردنی هەڵەبجە هەرگیز لە هزر و ئەندێشەی گەلەكەمان و بزووتنەوەی كوردایەتی و مرۆڤایەتی بە ویژدان دەرناچێت و هەمیشە زامێکی سارێژنەبووە تا ئەو رۆژەی هەڵەبجە و هەموو كوردستان دەگەنە دوا قۆناغی رزگاری و ئارامی و ئاوەدانی و قەرەبووی لانی كەمی زوڵم و ستەمی رژێمەکەی سەدام وەردەگیرێتەوە.

لە بیرەوەری 36 ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، هەڵەبجەی ئەمڕۆ پێویستی زیاتر و زیاتری بە ئاوەدانی و بوژانەوە و ژینگەیەکی پاک و تەندروست بۆ ژیان هەیە، ئومێدی خەڵكەکەی ئەوەیە دوای بوونی بە پارێزگایەکی خنجیلانەی هەرێم، لە ئاستی عێراقیشدا رێکارە یاسایی و ئیدارییەکانی بوونی بە پارێزگای 19مینی وڵات تەواو ببێت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەم ئەرک و شانازییە نیشتمانی و مرۆییە بە زوویی راپەرێنێ.

هەر لە پەیامەکەدا هاتووە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک چۆن لە دەیەکانی رابردوودا درێغی لە خزمەتکردنی کەیسی ئیداری و ئاوەدانی و بوژانەوەی هەڵەبجە و ناساندنی وەک تاوانێکی نێودەوڵەتی جینوساید و هاندانی بەرپرسیارێتیی مۆراڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەم تاوانە گەورەیە نەکردووە، لەمەودواش بە گوڕوتینێکی زیاتر لەم ئەرکە پیرۆزە بەردەوام دەبێت و لە ئاستی هەموو نوێنەرایەتییەکانی لە پەرلەمان و حکومەت، لە ئاستی هەرێم و حکومەتی فیدراڵیدا تێکۆشانی هەمەلایەن و دەستە جەمعی و بەکردەوەی بۆ دووپاتدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی: مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی ئەگەر ئۆکەی یەکێتی و سەرۆک بافڵی نەبێت ڕەنگە ببێتە پارێزگار

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ڕایدەگەیەنێت، واقیعێکی مێژوویی، سیاسی و جوگرافیی سەلمێندراو هەیە کە ئەگەر پـ.ـارتی بیەوێت تاکڕەوی جێبەجێبکات، دەسەڵاتەکەی…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: پڕۆژەی قیرتاوكردن و چاككردنی شەقامەكان بەردەوامە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆژەی قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان بەردەوامە. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە…
Total
0
Share